مرسرور بارزانی: هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسیاسیەكانی عێراق به حیكمه‌ت و به‌رز راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كان بكه‌ن
له دانیشتنێكدا وێرِای به‌خێرهاتنی گه‌رمی شاندی میوان، به‌رێزیان خۆشحاڵی خۆیان به‌م سه‌ردانه دهربرِی و هیوای خواست وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی باش بێت له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوولا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
له‌لای خۆیانه‌وه باڵیۆزی رۆمانیا، سوپاسی بهرِێزیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كرا و سه‌رسامی و خۆشحاڵی خۆیان به ئاستی به‌رزی ئارامی و ته‌ناهی له كوردستان دهربرِی و ئاماده‌یی ولاَتهكهیان نیشاندا له پێناو پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاَتی رۆمانیا له بواره جیاجیاكاندا، نه‌مازه له بورای ئابووریدا.
باڵیۆزی رۆمانیا هه‌رێمی كوردستان و پرۆسێسهكهی له بواری دیموكراسیدا به‌رز نرخاند وه‌ك مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسیه‌ت له عێراق و ته‌واوی رۆژههلاَتی ناوهرِاست.
له‌لای خۆیه‌وه رِێزدار مه‌سروور بارزانی، وێرِای باسكردنی ره‌وشی ئه‌منی كوردستان و عێراق و ده‌ڤه‌ره‌كه و سه‌باره‌ت به پرسیارێك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له هه‌مبه‌ر كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابرِێندراوهكان، بهرِێزیان دووپاتیكرده‌وه، كه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كێشه‌دار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدارڵ به‌پێی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140 برِیاری له‌سه‌ردراوه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و بێگومان ئێمه له كوردستان پابه‌ندی هه‌موو مادده و برِگهكانی ده‌ستووری عێراقین و جێبه‌جێكردنی برِگه و خاڵه‌كانی ده‌ستووری باشترین و تاكه رێگه‌ن وه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دابرِاو و هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی عێراق به حیكمه‌ت و به‌رز راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌واوی گه‌لی عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره بكه‌ن و گه‌رهاتوو به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه له‌ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كاری پێبكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و كاته له جێگای كێشه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی و زیاتر یه‌كگرتنی ته‌واوی گه‌لانی عێراقی فیدراڵ و بێگومان ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ش ره‌فتار بكرێت به‌هه‌مان شێواز و سیاسه‌ت و میكانیزمه‌كانی پێشوو وه‌ك سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن و راگواستن و گۆرِینی دیموگرافییهتی شاره‌كه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كێشه‌دار، ئه‌وا بێ دوو دڵی كێشه‌كان قوڵتر ده‌بن و ره‌نگه ببنه ئه‌گه‌ری تێكدانی ره‌وشی ئه‌من و ئاسایشی ته‌واوی عێراق و ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌مه و له كۆتاییدا هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه درێژه به‌م جۆره دیدار و كۆبوونه‌وانه بده‌ن له پێناو زیاتر له‌یه‌كگه‌یشتن و په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لانی كوردستان و رۆمانیا.
