ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ی خوێندنی باڵا له جیهان له هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت
وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند زانكۆی ئه‌نكه‌ره به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكه‌یان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیرى خوێندنى بالاَوتوێژینه‌وى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژى رابردوو له سه‌ردانێكدا بۆ وڵاتی توركیا ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى خوێندنى بالاَ و سه‌رۆكى زانكۆى ئه‌نكه‌ره‌ى ئه‌و ولاَته ئه‌نجامداوه\".
روونیشیكرده‌وه\"" زانكۆی ئه‌نكه‌ره داوای كردووه لقی زانكۆكه‌یان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه، پرۆژه‌كانی ئه‌م زانكۆیه‌ش جه‌خت له سه‌ر بواری زانستیانه‌ى بكات كوردستان پێویستی پێیه‌تی، به تایبه‌تیش له بواری زانسته سروشتى و زینده‌گى و ئه‌ندازیارى و پزیشكه‌كان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ماندا به‌شداریمان له كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به خوێندنى بالاَ له‌توركیا كرد، كه تێیدا نوێنه‌رانى چه‌ندین حكومه‌ت و زانكۆ جیهانیه‌كان به‌شداریان كردبوو ، له‌و كۆنفرانسه باسى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌وتنى سیاسى و ئاستى زانستى و هونه‌رى و بوارى خوێندنى بالاَ كرا\"".
\\وتیشی\"" برِیاروایه كۆنگره‌كه له ساڵی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان و له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌بچێت و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خوێندنی باڵایان هه‌یه به‌شداریی تێیدا ده‌كه‌ن\""."
