وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا: گروپه شیعه‌كان هۆكارى ئاژاوه‌ى عێراقن
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تى ئێرانى به هاوكارى كردنى گروپه شیعه‌كانى عێراق تۆمه‌تبار كرد و گروپه شیعه‌كانیشی به هۆكارى ئاژاوه و په‌شێوى عێراق ناوبرد.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، رِۆبه‌رت گیتش، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، هێرشی كرده سه‌ر حكومه‌تى ئێران، به‌هۆى هاوكارى كردنى گروپه شیعه‌كان و زۆرترین سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ستى گروپه شیعه‌كان كوژراون كه ئێران هاوكاریان ده‌كات.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا دانى به‌وه‌دا نا كه حكومه‌تى ئێران رِۆڵ و كاریگه‌رى خۆى هه‌یه له گۆرِه‌پانى سیاسی عێراقدا.
گیتس، وتیشی: گروپه شیعه‌كان هۆكارى په‌شێوى و ئاژاوه‌ى عێراقن و له‌ئێستادا شوێنى رِێكخراوى قاعیده‌یان گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به نیگه‌رانى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد له گروپه شیعه‌كانى عێراق.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
