بودجەی 2011 گەیشتە سەرۆكایەتیی هەرێم
عومەر هەورامی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، كێشەیەك لە دەقی عەرەبی پرۆژەیاسای بودجەی 2011 هەبوو، دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان چارەسەری كرد، ڕەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرا بەمەبەستی واژۆكردنی\".
لای خۆیەوە سمكۆ محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە(ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2011ی هەرێمی كوردستان گەیشتە سەرۆكایەتیی هەرێم، بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی بكات\"".
لە 31 مانگی ڕابردوو ئایار/مایۆ پەرلەمانی كوردستان بە12 دانیشتن بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستانی پەسند كرد كە پێكهاتووە لە 13 ترلیۆن و 940 ملیارد دیناری عێراقی.
بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا سەرۆكی هەرێم بەواژۆكردن یان گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان، بڕیاری خۆی لەبارەی یاساكانەوە بدات."
