له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر پرِۆژهیاسای توند و تیژیی ناو خێزان ده‌درێت
له‌مباره‌یه‌وه عومهرههورامی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی كوردستانی، رایگه‌یاند: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای توندوتیژیی ناو خێزان ده‌كرێت و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
هاوكات بڕیارده‌ری لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ئافره‌تان سه‌میره عه‌بدوڵا رایگه‌یاند: له ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا زۆر به روونی باسمان له چه‌ند دیارده‌یه‌كی وه‌كو خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه و ژن به‌ژنی كردووه، ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، بێگومان شتێكی باش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ساڵی 2007 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و كاتدا نه‌ده‌گونجا، بێده‌نگیی لێكرا.
