وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار كۆبووه‌وه
شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگه‌ى هه‌ولێر روونكرده‌وه كه بۆ بنیادنان و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگه‌كانى پارێزگه‌ى هه‌ولێرو وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگه‌داربوون له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه.
خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئه‌و پێشكه‌وتن و هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیادنانه‌وه‌ى له كوردستان به گشتى و له شارى هه‌ولێر به تایبه‌تى به‌دى ده‌كرێت ده‌ربڕى و خوازیاربوون به شێوه‌یه‌كى سستماتیك بۆ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشووریش بگوێزرێنه‌وه‌و ئه‌وانیش سوود له‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا باس له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو لا كرا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ناوخۆ ئاماده‌یى وه‌زاره‌تى نیشاندا ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووانى زانكۆ له‌پارێزگه‌ى زیقار وه‌ربگیرێن بۆ ئه‌وه‌ى له كۆلێژى پۆلیس خولى تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یى وه‌زاره‌تى نیشاندا له رووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان و پاراستنی مافه‌كانى مرۆڤ و هه‌ر هاوكاری و یارمه‌تییه‌كى دیكه كه پێویست بێت هاوكارییان بكات.
