به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری پلاندانان کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پۆڵێنکردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دکتۆر عه‌لی سندی کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پۆڵێنکردن له وه‌زاره‌تی پلاندانان پێشکه‌شکرد و باسی له مه‌سه‌له‌ی پۆڵێنکردنی کۆمپانیا بیانییه‌کان کرد. وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی که پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندێکی ورد بۆ پرۆسه‌که، وه‌زاره‌تی پلاندانان گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ سیسته‌مه‌که بکرێت. هه‌روه‌ها گوتی که پێویسته پێشکه‌وتنی به‌رچاوی کۆمپانیا خۆماڵییه‌کان ره‌چاوبکه‌ین و زیاتر هانیان بده‌ین بۆ کاری باشتر.
به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که تیشکیان خسته‌سه‌ر رۆڵی گرنگی وه‌زاره‌تی پلاندانان له بواره‌کانی پۆڵێنکردن و گرێبه‌سته گشتییه‌کاندا و بڕیاردرا که کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر بکرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی پۆڵێنکردن له هه‌رێمی کوردستان و گۆڕینی به سیسته‌مێک که ببێته هانده‌ر بۆ کاری زیاتی کۆمپانیا خۆماڵی و بیانییه‌کان.
