له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووه‌م خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند بڕیارێكی سه‌رده‌می به‌عس كرا
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئەشواق جاف تایبەت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی پەیامنێر وتی:\"بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارەکانی\""مجلس قيادة الثورة المنحل\"" ژمارە\""١١٩٤ و ٤٥٦\"" کەتیایدا هاتووە ئەو ئافره‌تانه‌ی لەگەڵ هاوسەرەکانیان بۆ دەرەوەی عێراق ده‌ڕۆن، ئه‌وا حکومەتی \""پوره\"" سەرپەرشتی سەرجەم موڵک وماڵیان دەکا و هەرچی پارەش لەداهاتی ئەو موڵک وماڵە هەیە حکومەتی عیشوا بعث خۆی وەری دەگرێت. ئێمە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمان بۆ کرد بەمەبەستی ره‌تکردنەوەی ئەم بڕیارانە و دواتر گەڕانەوەی سەرجەم ئه‌و داهاتانه‌ی کۆکراوەتەوە لەو موڵک وماڵا بۆ ئەو ئافرەتانەی مافه‌كانیان لێ زه‌وتكراوه.
وتیشی: بڕیاری ١١٩٤ په‌یوه‌ست بووه بەو ئافرەتانەی لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەڕۆن و عێراق جێدەهێڵن، هه‌روه‌ها بڕیاری ٤٥٦ یش په‌یوه‌ست بووه به‌و ئافرەتانەی لەگەڵ منداڵەکانیان دەڕۆن بۆ دەرەوەی عێراق، له‌ناویاندا کوردە فەیلیەکانی ده‌گرته‌وه.
ئه‌شواق جاف پێوایه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه سه‌ركه‌وتنه بۆ كورد ، چونكه زیانگه‌لێكیان له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد داوه به‌تایبه‌ت هاوڵاتیانی كوردی فه‌یلی."
