رِێكخراوى قاعیده سه‌رۆكى نوێى ده‌ستنیشان كرد
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا، ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى پێشوى رِێكخراوى قاعیده له وڵاتى ئه‌فغانستان كوژرا، رِێكخراوى قاعیده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌سه‌ر تۆرِى ئه‌نته‌رنێت بڵاوى كرده‌وه سه‌رۆكى نوێی رِێكخراوه‌كه‌ى دیارى كردوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری به سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده ده‌ستنیشان كرا و جێگاى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى پێشوى رِێكخراوه‌كه‌ى گرته‌وه.
له‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ڵێن ده‌دات درێژه بدات به دژایه‌تى كردنى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و خه‌بات دژی سیاسیه‌تى ئه‌و دوو وڵاته.
شایانى باسه \"ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری\"" پێشتر مامۆستاى زانكۆ بو له كۆلیژى ده‌رمانسازى و ئێستا ته‌مه‌نى 60 ساڵه پێشتر كه‌سی دوه‌مى رِێكخراوه‌كه بو."
