كه‌ركوك.. عه‌ره‌به‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاریكردن ده‌كه‌ن
له به‌یاننامه‌كه‌ی گروپی عه‌ره‌بیدا ئه‌وه هاتووه كه هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن دادگاوه، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن ئه‌نجامده‌ده‌ن له گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا، بۆیه بڕیاری دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی چه‌كدار له گه‌ڕه‌كاكاندا ده‌ده‌ن بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌و رێگریكردن له هاتنی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانیان.
محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری سه‌رۆكی گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی كاریگه‌ری دروست بكات بۆ سه‌ر عه‌ره‌به‌كان ئه‌وه رێگری لێده‌كرێت، له‌هه‌مانكاتدا باسی له‌وه‌شكردوه كه دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی چه‌كداری مافی عه‌ره‌به‌كانه له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیاندا.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكیش سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ی گروپی عه‌ره‌بی و محه‌مه‌د جبوری به PUKmedia ی راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌بێ هۆ ده‌ستگیر نه‌كراوه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشدا راسته‌وخۆ روبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
وتیشی: به‌یاننامه‌كه‌ی گروپی عه‌ره‌بی و لێدوانه‌كانی جبوری هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌و ناشتوانن تۆمه‌ت بۆ پۆلیس دروست بكه‌ن به‌بێ به‌ڵگه.
