به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دبز تیرۆر كرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی چوونی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دبز عه‌قید \"حوسێن نیعمه‌ت\"" له ماڵه‌كه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی دۆمیسه بۆ سه‌ر ده‌وامی ئاسایی خۆی له دبز، بۆمبێكی چێندراو كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی بۆی دانرابوو ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا ناوبراو شه‌هید بوو یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانیشی به سه‌ختی بریندار بوو.
شایه‌نی باسه، ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له شاری كه‌ركوك روویاندا، ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆریان له‌لای خه‌ڵكی دروست كردووه و هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك ناڕازین له‌وه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان تا راده‌یه‌ك كه‌م و كوڕییان هه‌یه یاخود نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌م شاره رووبدات."
