سەرۆكایەتیی هەرێم: ئەمڕۆ شاندێكی سەركردە كوردەكانی توركیا دەگەنە هەرێم
فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەم شاندێكی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد لە وڵاتی توركیا بەسەردانێكی رەسمی بگەنە هەرێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، شاندەكە زۆربەی سەركردە و سەرۆكی پارت و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی توركیا لەخۆ دەگرێت لەوانە ئەحمەد تورك و شەرەفەدین ئاڵچی و بایرام بۆزیەل، بڕیارە سبەی چوارشەم شاندەكە لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە\".
لەبارەی ئامانجەكانی سەردانەكەش، حوسێن روونی كردەوە، روونە لەوەی لە ئێستەدا پێوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان هەرێم و توركیا زۆر پێشكەوتووە و هەمیشە لە پەرەسەندندایە و ئەنجامدانی ئەو سەردان و كۆبوونەوانە لە نێوان هەرێم و پارت و لایەنە سیاسییە كوردی و توركەكانیش شتێكی ئاسایییە.
هەروەها گوتی، لە ئێستەدا پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا كە بڕیارە لە 12ی حوزەیران/یۆنیۆ بەڕێوە بچێ، لە ئارادایە و تاوتوێی ئەو پرسانە و پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیاش دەكرێت."
