به‌رپرسى نوێى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم (یونامى) ده‌ستبه‌كاربوو
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كار بوونى له به‌رپرسى تازه‌ى یونامى له هه‌رێم كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌م ئه‌ركه تازه‌یه‌ى بۆ خواست، هاوكات ئاماده‌یى ته‌واوى حكومه‌تى هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خسته‌رِوو بۆ سه‌رخستنى پرِۆگرامه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم.
فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌مرِۆ و مێژووى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خسته‌رِوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و پشتگیرى و یارمه‌تیانه‌ى UN له ساڵى 1991 ه‌وه پێشكه‌شى هه‌رێمى كردووه‌و له‌رووى سیاسى و ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و مه‌عنه‌ویه‌وه. به‌رِێزیان گووتى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێم و گه‌لى كوردستان هه‌موو ئه‌و پشتگیرى و یارمه‌تیانه به‌رز ده‌نرخێنن كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌شى هه‌رێمى كردووه.
سۆكۆڵ كۆندى به‌رپرسى تازه‌ى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم خۆشحاڵى خۆى نیشاندا به‌وه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى پێسپێردراوه‌و هیواى خواست به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌موو لایه‌ك بتوانن كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جىَ بكه‌ن. هاوكات به‌رِێزیان ستایشى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه توانیویانه لێهاتووانه هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌یه‌كى وێران بگه‌یه‌ننه قۆناغێكى وه‌ك ئه‌مرِۆ، له‌م رووه‌و پاڵپشتیه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ پێشووه‌چونى زیاتر دووپاتكرده‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ره‌وشى ئه‌مرِۆى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى سه‌رژمێرى و هه‌ڵبژاردن و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، له‌م رووه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر گرینگى دیالۆگ و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كرایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان. هاوكات باس له رۆلى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرا وه‌ك رێكخراوێكى خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ هاوكارى كردن و پشتگیرى كردنى ته‌كنیكى و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كان.
