له‌دانیشتنی ئه‌مرۆدا خوێندنه‌وه بۆ برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم كرا
له‌دانیشتنه‌كه‌دا، كه به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و پلاندانان و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2011.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رجه‌م برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2011 خوێندرایه‌وه‌و له‌كاتی خستنه‌رووی راپۆرتی لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی ده‌رباره‌ی پرۆژه یاساكه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار تێبینیان له‌سه‌ر شێوازی خستنه‌رووی راپۆرته‌كان هه‌بوو، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ویاسایی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان گفتوگۆكانی دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌رۆی سبه‌ی 24/5/2011 بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكانی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ ساڵی 2011.
