جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق داوای مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی بكات ئێمه پێشوازی لێده‌كه‌ین
ئه‌مرِۆ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ئێسته‌دا هیچ رێكه‌وتنێكی تازه له نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا نییه بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له هه‌رێمی كوردستان جێگیر ناكرێت و مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش رێك ده‌خرێته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ته‌ڵاری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند، به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌ی له نێوان حكومه‌تی عێراق وئه‌مریكا له ساڵی2008ئیمزا كراوه، له ناوه‌رِاستی ئه‌مساڵ(2011) پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆتایی به‌م پرۆسه‌یه دێت، تا ئێستاش هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا نییه بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه له عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌دا هه‌بێت ده‌بێت حكومه‌تی عێراق داوای بكات و په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سندی بكات\".
یاوه‌ر هه‌موو ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه باس له جێگیركردنی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوردستان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی نییه هیچ رێكه‌وتنێكی له‌م جۆره‌دا له گه‌ل ئه‌مریكا ئیمزا بكات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌مانه‌و گوێبیستی بونینه، ئه‌مریكا له دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی له هه‌ر یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و به‌سراو كه‌ركووك كونسوڵگه‌ریی ده‌كاته‌وه‌و له پارێزگه‌كانی دیاله‌و موسڵیش نووسینگه‌ی كونسوڵگه‌ریی ده‌كاته‌وه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی به هۆی نه‌مانی هێزه‌كانی له عێراق دروست ده‌بێت\"".
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری مادده‌ی140یش، رایگه‌یاند\"" به پێی پڵانێك هێزی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكاو عێراق و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بڵاوه‌پێكراون، ژماره‌یه‌كیش لیژنه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سوپای ئه‌مریكاو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌یه، بۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ئه‌ركه‌كه جێ به‌جێ ده‌كه‌ن\""."
