حكومه‌تی هه‌رێم 2 ملیۆن‌و 500 هه‌زار دۆلاری بۆ سند‌وقی كۆمه‌كی داهێنه‌ران ته‌رخان كرد
ئه‌مڕۆ 23/5 له باره‌گای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوانی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوان به‌رده‌وام پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران بووه، بیرۆكه‌ی سندو‌وقێكی كۆمه‌ك بۆ ده‌هێنه‌ران لای گه‌ڵاڵه بوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داوه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م سند‌ووقه‌ش ئه‌وه‌یه گرنگی به‌و كه‌سانه بدرێت كه داهێنان ده‌كه‌ن.
وتیشی: داهێنه‌ران به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ میلله‌ته‌كه‌یانه‌و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمیشه باشترین ژیانیان بۆ دابین بكات، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری بۆ سندووقی كۆمه‌كی داهێنه‌ران ته‌رخانكردووه‌و ساڵانه دووجار له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوان داواكارییه‌كان پێشكه‌شده‌كرێن، كه جاری یه‌كه‌م له (1)ی شوباته‌وه بۆ (28)ی شوبات، جاری دووه‌م له (1)ی مانگی ئه‌یلول تاوه‌كو كۆتایی مانگی ئه‌یلول، لیژنه‌كه‌ش سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م بڕیاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ساڵی 2011 داواكارییه‌كان له (1)ی مانگی حوزه‌یرانه‌وه تاوه‌كو كۆتایی مانگی حوزه‌یران و داواكاریی دووه‌م له (1)ی مانگی ئه‌یلول تاوه‌كو كۆتایی مانگی ئه‌یلول ده‌بێت، له ساڵانی داهاتوو وه‌كو خۆی كه بڕیاری لێدراوه كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كۆمه‌كه‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسی‌و ڕۆشنبیریی‌و شانۆ و سینه‌ما و شێوه‌كاریی و میوزیك و گۆرانی كارده‌كه‌ن، كه ده‌بێت داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن به سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریی سندو‌وقه‌كه، كه له‌ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و لاوانه و ده‌بێت نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و كه‌سه بێت‌و ماوه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕنه‌بووبێت و له‌بواری كاركردنه‌كه‌یدا خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها داواكار نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت.
