كه‌ركوك..له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 2 كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون

 كه‌ركوك..له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 2 كه‌س كوژران و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو له‌ ناو شاری كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ره‌شاد و 13 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون و 2 كه‌سی دیكه‌ش شه‌هید بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ره‌شاد نه‌قیب \" ئه‌حمه‌د عه‌بدولغه‌فور\"" له‌ ناوچه‌ی \""حه‌ی زوبات\"" نزیك شاری یاری كه‌ركوك، ناوبراو له‌گه‌ڵ 13 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون و 2 هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوا به‌ دوای رووداوه‌ هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كانیان گواسته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری كه‌ركوك و برینداره‌كانیش گوێزرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك.

-PNA"
Top