یەكێتیى نیشتمانى كوردستان: بەهۆى كۆبوونەوە 5 قۆڵییەكەوە ئاراستەى كارى راگەیاندنەكانمان ناگۆڕین
ئازاد جوندیانى بەئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"بەهۆى نێزیكبوونەوەى كۆبوونەوەى 5 قۆڵى كە بڕیارە بەم نێزیكانە بێتە ئەنجامدان، ئاراستەى كارى میدیاكانى سەر بەیەكێتیى نیشتمانى كوردستان ڕاناگرین و ناگۆڕین لە روونكردنەوەى راستییەكان لەبارەی ئۆپۆزسیۆنەوە\"".
ئاسۆی شێخ نووری ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەئاژانسی هەواڵی ناوەخۆی گوت \""ڕەنگە یەكێتی تاكلایەنانە هێرشی ڕاگەیاندنەكان ڕابگرێت، وەك زەمینەسازییەك بۆ سەرخستنی دیالۆگو دانوستانەكانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، پێشتریش یەكێتی داوای ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندنەكانی كردووە كە خواستێكی جەماوەریش بووە، بەڵام هەندێك لایەن سوور بوون لەسەر بەردەوامبوونی هێرشی ڕاگەیاندنەكان.
لەوبارەیەوە جوندیانی ئەوەشى گوت \""ئەو لێدوانانەى ئاسۆى شێخ نوورى لێدوانى كەسین و گوزارشت لە یەكێتیى نیشتمانى كوردستان ناكات، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئاراستەى كاركردنى میدیاییى خۆمان بۆ روونكردنەوەى راستییەكان لەبارەى ئۆپۆزسیۆنەوە ئەو كارانەى ئێمەش هێرشى راگەیاندن نین\""."
