ئەردۆگان سووربوونى لەسەر چارەسەرى كێشەى كورد دووپات دەكاتەوە
ئەردۆگان ئەو هەڵوێستەى لە وتارێكیدا راگەیاند كە لە شارى وانى زۆرینە كورد پێشكێشى لایەنگرانى پارتەكەى كرد و ئاژانسى ئەنازۆڵى توركى ئاماژەى پێ داوە.
ئەردۆگان لەكاتى وتارەكەیدا نووسراوێكى رەسمى خستە روو كە لە سەردەمى عیسمەت ئینۆنۆ سەرۆكى پێشووى توركیادا دەرچووە و ئیمزاى سەرۆك وەزیران لە پارتى گەلى كۆمارى لەسەرە لەنێوان 1944 و 1950 دەرچووە، تێیدا داواى قەدەخەكردنى چەند كتێبێكى كوردى دەكا، لەنێویاندا داستانى \"مەم و زین\""ى شاعیرى ناسراوى كورد ئەحمەدى خانى.
سەرۆك وەزیرانى توركیا گوتى \""لەو كاتەوەى لە ساڵى 202دا دەسەڵاتمان گرتە دەست، بە رژدى كارمان بۆ بەدیهێنانى برایەتى كرد و پرۆژەكەمان لەژیر دروشمى \""بۆ ئەوەى لاوان نەمرن و دایكان دایكان\""دا دەست پێ كرد\"".
هەروەها گوتى \""ئێمە گوتمان كێشەى كورد كێشەى خۆمانە و كار بۆ چارەسەرى دەكەین\"".
ئەوەیشى گوت پارتەكەى كۆتاى بە سیاسەتى نكولى لێكردن و توانەوەى نەتەوەیى لە وڵاتدا هێنا.
-ئاكانیوز"
