که‌مال که‌رکوکی: ئێستاش گرنگه به‌ریتانیا رۆلى خۆى له‌پشتیوانى پرۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمى كوردستان ببینێت
له‌و دیداره‌دا كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا رۆڵى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستانى له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رز نرخاند.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رۆڵى به‌ریتانیاى به گرنگ نرخاند بۆ پاڵپشتى پرۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمى كوردستان و گشت عیراق و رۆڵى دیار و به‌رچاویان له‌هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ لادانى رژێمى دیكتاتۆرى له‌عیراق و ته‌ئكیدى كرده‌وه ئێستاش گرنگه به‌ریتانیا رۆلى خۆى له‌پشتیوانى پرۆسه‌ى دیموكراسی له هه‌رێمى كوردستان ببینێت و به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش به‌سه‌ردانى كه‌سانى دیموكراسیخواز و ناسراوى به‌ریتانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌بوارى جۆراوجۆر و هاندانى سه‌رمایه‌دارانى به‌ریتانیا بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریكردنى كۆمپانیاكانى به‌ریتانیا له‌په‌ره‌پێدانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئاڵوگۆڕى شاندى هه‌رێم و به‌ریتانیا له‌گشت ئاسته‌كاندا و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى بۆ خوێندن له زانكۆكانى به‌ریتانیا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كریس باوه‌رز كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان دووباره خۆشحاڵى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگى باشی له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕى.
