ئاسۆس نه‌جیب: حكومه‌تى هه‌رێم به‌رنامه‌ی چڕوپڕی پێیه بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ
ئه‌م ووته‌یه‌ى خاتوو ئاسۆس نه‌جیب گه‌رمیانى وه‌زیرى کار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا هات بۆ چه‌ند رێكخراوێكى تایبه‌ت به كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، له‌چوارچێوه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ 21\\6، له شارى سلێمانى وه‌زیرى كاربارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم، هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیى كهمهندامانى كوردستان‌و یه‌كێتى نابینایانى كوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ى كورته‌باڵاكانى كوردستان‌و لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى تالاسیماى كوردستانى به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه گوێى بۆ داخوازیی‌و كێشه‌و گیروگرفته‌كانیان گرت.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا باس له‌و پڕۆژانه كرا كه وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ باشتركردنى ژیان‌و گوزه‌رانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا به جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژانه هیواو ئومێدێكى تر‌ى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به‌دى دێت، هاوكات كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت به گرنگى‌و بایه‌خه‌وه له هه‌وڵه‌كانى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمیان ڕوانى كه هه‌رده‌م پشتیوان‌و هاوكارى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تى كردووه‌و هه‌وڵى گرنگشى داوه بۆ جێبه‌جێكردنى به‌شێكى زۆر لهداخوازییهكانیان، هه‌روه‌ك دا‌واشیان له وه‌زیرى كار‌و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد زیاتر هاوكارو پشتیوانیان بن له‌پێناو به‌دیهێنانى هه‌موو داخوازیه‌كانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت.
