سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بازرگانی و ئابووریی ئێران كۆبو‌وه‌وه
وه‌فدی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكهاتبوون له حه‌سه‌ن كازمی قومی، به‌رپرسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان عێراق و ئێران و هه‌ریه‌ك له پارێزگاری كوردستان عه‌لی ره‌زا شه‌هبازی‌و پارێزگاری كرماشان داوه‌شی هاشمی‌و جێگری پارێزگاری ئازه‌ربێجانی رۆژئاوا ئاغای فه‌توحڵڵایی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی ئێرانی، وه‌فدی كوردستانیش پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و كه‌ریم شه‌نگاری، وه‌زیری ناوخۆ‌و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسین ئه‌بو به‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو به‌هرۆز محه‌مه‌د پارێزگاری سلێمانی.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت‌و په‌ره به ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێت، كارئاسانیش بكرێت به مه‌به‌ستی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و ئێران، ئێران و عێراق له لایه‌كی دیكه‌وه بێت، چونكه بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی سیاسی و ئابووریی له‌نێوان هه‌ردوولادا، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا.
پاشان كازمی قومی به‌رپرسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان عێراق و ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی ئێران كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شداریكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له شه‌شه‌م پێشانگای تایبه‌تمه‌ندی ئێران له هه‌ولێر، ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی ئێران مه‌به‌ستییه‌تی په‌ره به په‌یوه‌ندیی ئابووریی و بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بدات.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی وه‌فدی كۆماری ئیسلامی ئیَران و حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
ئه‌مرِۆ 19/5/2011 له‌شاری هه‌ولیَر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رِیَز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان، و به‌ئاماده‌بوونی به‌رِیَز حه‌سه‌ن كازمی قومی سه‌رۆكی وه‌فدی كۆماری ئیسلامی ئیَران كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی بازرگانی كۆماری ئیسلامی و هه‌ریَمی كوردستان و پاریَزگاكانی هه‌ولیَرو سلیَمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ پاریَزگاكانی كوردستان و ئازربایجانی رۆژئاوا‌و كرماشانی كۆماری ئیسلامی ئیَران به به‌شداری كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردولا به‌رِیَوه‌چوو به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازی زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازرگانی و فه‌رهه‌نگی نیَوان ئ ئیَران و هه‌ریَم به‌گشتی و پاریَزگا سنووریه‌كان به‌تایبه‌تی.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه كه‌هه‌ردوو گه‌لی دراوسیَی عیراق و ئیَران، ویَرای په‌یوه‌ندی میَژوویی و فه‌رهه‌نگی ، له‌بواری ئابووری و بازرگانی و ئاوه‌دانیشدا پیَویستیان به‌هاریكای و هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه كه‌له‌به‌رژوه‌ندی هه‌ردولادا بیَت،
له‌م چوارچیَویه‌دا سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پشه‌سازی و په‌ره‌پیَدانی خاڵه سنووریه‌كان و كارئاسانی هاتووچۆی هاووڵاتیان و سه‌رمایه‌گوزارانی كۆماری ئیسلامی ئیَران و هه‌ریَمی كوردستان و چالاكی هاوبه‌شی ژوره بازرگانیه‌كان برِیاری پیَویست درا، سه‌ره‌رِای هه‌ماهه‌نگی بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاڵوگۆرِی شاره‌زایی له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا، بۆ جیَبه‌جیَكردنی برِیاره‌كانیش چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پیَكهیَنران.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌دا، هه‌ردولا ریَككه‌وتن كه هه‌ر شه‌ش مانگ جاریَك كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری له‌نیَوان پاریَزگا سنووریه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌رِیَوه بچیَت، به‌مه‌به‌ستی جیَبه‌جیَكردنی خاڵه‌كانی ریَكه‌وتنامه‌كان و دانانی ریَوشویَنی كاری هاوبه‌ش و فراوانتركردنی بواری چالاكی بازرگانی و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش ، هه‌روا برِیاریش درا كه‌به‌رِیَزان حه‌سه‌ن كازمی قومی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و به‌رِیَز هیَرش موحه‌ره‌م له‌لایه‌ن هه‌ریَمی كوردستانه‌وه دیاری بكریَن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی پیَویست بۆ چۆنیه‌تی جیَبه‌جیَكردنی برِیاره‌كان بكه‌ن.برِیاریشه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نیَوان پاریَزگا سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران و هه‌ریَمی كوردستان له‌شاری سنه به‌رِیَوه بچیَت.
