سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پیَشوازی له نویَنه‌رانى گروپى پاراستنى ئاشتى ده‌كات
له دیداریَكدا ، نویَنه‌رانى گروپى پاراستنى ئاشتى كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى دامه‌زراندن و كار‌و چالاكیه‌كانى گروپه‌كه‌یان پیَشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانى كرد‌و رایانگه‌یاند كه مه‌به‌ست له دامه‌زراندنى ئه‌و گروپه بۆ ئه‌وه‌بوو كه وه‌ك ئافره‌ت ئه‌وانیش رۆڵیَكى كاریگه‌ریان هه‌بیَت له دروستكردنى زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ له نیَوان حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنداو له‌م رووه‌وه دوا په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى_یان كه ئاراسته‌ى هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانى كوردستانى كردبوو، به‌رزنرخاند و ئاماژه‌یان به‌و كۆمه‌ڵه سه‌ردانه‌یان كرد بۆ لاى پارته سیاسییه‌كان و رایانگه‌یاند كه له‌و هه‌موو سه‌ردانه‌یاندا هه‌ستیان به ئاماده‌باشى ئه‌و هه‌موو لایه‌نانه كرد بۆ دروستكردنى زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامیَك و نه‌هیَشتنى ئه‌م باره ناته‌ندروسته‌ى هه‌ریَمى كوردستان و راشیانگه‌یاند كه پرۆژه‌كانى هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانیان له پرۆژه‌یه‌كى چرِ كۆكردۆته‌وه و له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا راده‌ستى سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌و نامه‌یه كرد كه دویَنىَ ئاراسته‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كوردستانیان كردبوو به‌مه‌به‌ستى ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاو هه‌ر له راگرتنى شاڵاوى راگه‌یاندن و چاودیَریكردنى هه‌موو ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به حزبى و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه سه‌رپیَچى ده‌كه‌ن و دا‌واشیان له سه‌رۆك بارزانى كرد له‌و گفتوگۆ و دیالۆگانه ئافره‌ت فه‌رامۆش نه‌كرىَ و ئه‌و گروپه نویَنه‌رى هه‌بىَ له دانیشتنه‌كاندا.
نویَنه‌رانى گروپى پاراستنى ئاشتى ئه‌وه‌شیان خسته‌رِوو كه دوا په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤانه‌ى هه‌بوو له هیَوركردنه‌وه‌ى باره‌كه و له‌لایه‌ن حزبه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه پیَشوازى لیَكراوه و هیوایان خواست سه‌رۆك بارزانى هه‌ر چۆن توانى كیَشه گه‌وره‌كه‌ى عیراق چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وهاش چاره‌سه‌رى گیروگرفته‌كانى كوردستان بكات ، چونكه سه‌رۆكى هه‌موو كوردستانه و موڵكى هه‌موو لایه‌نه‌كانه و تیَكراى گه‌لى كوردستانیش به هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانیه‌وه شانازى به‌و هه‌موو خه‌ڵاتانه ده‌كه‌ن كه له بوارى ئاشتیدا به به‌ریَزیان به‌خشراوه.
سه‌رۆك بارزانى ، ویَراى به‌خیَرهیَنانى ئاماده‌بووان رایگه‌یاند كه ئه باره نه‌ده‌بوو به‌وشیَوه‌یه رووبدات ، راسته بیروبۆچوونى جیاواز له نیَو گه‌لى كوردستاندا هه‌یه ، به‌ڵام بارى ئیَمه ئه‌وه‌نده ناسكه كه نه‌ده‌بوو بگاته ئه‌و راده‌یه . من له هیچ په‌یامیَكمدا لاگیرى ده‌سه‌ڵاتم نه‌كردووه ، ئیَمه براى یه‌كین و هه‌موومان خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ین و مافیشمان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه ، ئۆپۆزسیۆن مافى خۆیه‌تى داواى ده‌سه‌ڵات بكات به‌ڵام ده‌بىَ له چوارچیَوه‌ى یاسا‌و شه‌رعیه‌تدا بیَت و نابىَ هیچ لایه‌نیَك به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه مه‌رجى پیَشوه‌خته دابنىَ ، من یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م : ئایا بارى كوردستان به‌وشیَوه‌یه‌یه كه ئه‌وه‌نده بىَ منه‌ت بین ؟ بۆ ده‌بىَ وه‌كو تونس و میسر بین ؟ بۆ وه‌ك باشوورى سودان نه‌بین ؟
من زۆرم پىَ خۆشه كه ئه‌و رۆڵه گرنگه ده‌گیَرِن ، ئافره‌تى كوردستان هه‌میشه رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له هه‌موو سات و وه‌خته‌كانداو ئه‌گه‌ر ژنى قاره‌مانیش نه‌بوایه ئه‌وا ئیَستا خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو قاره‌مانانه نه‌ده‌بوین ، بۆیه دڵنیام له‌وه‌ى كه رۆڵیَكى به‌رچاو ده‌گیَرِن و سوپاس بۆ خوا باره‌كه نه‌گه‌یشتۆته حاله‌تى بنبه‌ست ، بۆیه ئومیَدیَكى زۆرم به هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه كه به گیانیَكى نه‌ته‌وه‌ییانه و به له‌به‌ر چاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌لى كوردستان ده‌گه‌نه ئه‌نجام.
