سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی كه‌ركوكی كرد
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (19ی ئایار / مایۆ 2011) له‌هه‌مبه‌ر په‌لاماره تیرۆریستییهكی شاری كه‌ركوك ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی بڵاوكردهوهو كۆپیه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه و له‌ناوه‌ڕۆكیدا هاتووه :دانیشتوانی شاری كه‌ركوك و دانیشتوانی گشت شاره‌كانی عێراق، كه‌سانی دڵسۆز و به‌وه‌فا و بێ زیانن، ده‌یانه‌وێ به ئاشتی و ئارامی و دوور له‌توند و تیژی، پێكه‌وه كاربكه‌ن و ژیان به‌رنه‌سه‌ر سه‌ر، كه‌چی ، ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ ئاشتی و ئارامی هه‌بێت و به سه‌قامگیری شاره‌كان و فیدرالییه‌ت و پێكه‌وه ژیان ناره‌حه‌تن، رۆژێك دێ ماسكه‌كانیان دائه‌ماڵرێ و به‌سزای عه‌داله‌ت و به‌دۆزه‌خ ده‌گه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووه: به‌دڵنیاییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی هه‌میشه بۆ په‌یڕه‌وانی ئاشتی و دیموكراسیی و پێكه‌وه ژیانه، ریسوایی و شكستی ته‌واویش بۆ تیرۆریستان و هاوبیره‌كانیان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: له‌م بۆنه غه‌مگینه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ته‌واوی قوربانیانی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین شه‌هیدان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ش بۆ ته‌واوی بریندارانی ئه‌م رووداوه ده‌خوازین.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هاوكات سوپاسی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی و ئاسایش و پۆلیس و هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین كه وه‌ك هه‌میشه به گیانی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی به هانای قوربانیانی كرداره تیرۆریستیه‌كان ده‌چن و گیانی برینداران له‌مه‌ترسیی مردن رزگار ده‌كه‌ن و ئیراده‌ی پۆڵایینیان به‌سه‌ركه‌وتن به‌رز و به‌رزتر ده‌بێت .
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی سێ كرده‌ی تیرۆریستی ته‌قینه‌وه‌ی كه به‌دوای یه‌كه‌وه ئه‌نجامدران، نزیكه‌ی زیاتر له 75 هاوڵاتی شاری كه‌ركوك شه‌هید و برینداربوون.
