دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر بوودجه‌ی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ، تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ى ئه‌مساڵَى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بوو.
په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به ئاماده‌بوونى فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتیرى په‌رله‌مان چواره‌م دانیشتنى ده‌ست پێكرده‌وه .
له‌و دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیرانى دارایی و ئابوورى و وه‌زیرى پلاندانان و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی ئاماده‌یی بوون، بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆكانى په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به راپۆرتى لێژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان وه‌زاره‌تى داریی هه‌رێم درێژه‌یان هه‌بوو.
له باره‌ی وورده‌كارییه‌كانی دانیشتنه‌كه عومه‌ر هه‌ورامى په‌رله‌مانتارى لیستى كوردستانى راگه‌یاند: گفقتوگۆیه‌كى زۆر له‌باره‌ى راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه كرا ، هه‌رچه‌نده به‌شێكى زۆرى بۆچونه‌كانى په‌رله‌مانتاران له‌ناو راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایی ولاَمه‌كانیان هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه\" بوارێكی زۆر به په‌رله‌مانتاران دراوه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش گفتوگۆ له سه‌ر وورده‌كاری پرۆژه‌كه یاساكه بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون، هاوكات به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه هه‌بێت."
