نه‌وزاد هادی: چوار لیژنه بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئێران پێكهێنا
ئه‌مرِۆ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كازمی قومی به‌رپرسی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كرد، له‌و دیداره‌دا له حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ‌و سینان چه‌ڵه‌بی وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازی و یاسین ئه‌بو به‌كر وه‌زیری كاره‌باو نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو له لایه‌ن ئێرانیشه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگان و پارێزگارانی كوردستان و كرماشان و ئورمییه ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كورته باشێكی له باره‌ی دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئێستای كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هاتۆته‌دی، هاوكات ئاماژه به گرنگی بوونی پێوه‌ندی نێوان كوردستان و ئێران له سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كه‌لتووریدا كرد، هه‌روه‌ك نیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی نیشاندا بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له نێوان هه‌ر دوولا دا هه‌یه.
له به‌رامبه‌ر دا شاندی میوان وێرِای ده‌ربرِینی خۆشحالی ئاماژه‌یان به گرنگی په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه كرد كه ئێستا له نێوان كوردستان و ئێران هه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی كردۆته سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان، بوونی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌شی بۆ به‌رژه‌ندی هه‌ردوولا گه‌رِانده‌وه.
هه‌ر دوێنێ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و كاره‌باو پارێزگاكانی كوردستان له گه‌ل شاندی ئێران له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌شدا به ووردی ئاماژه به چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كوردستان و ئێران دا‌و جه‌ختیش له سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه كرده‌وه.
دوای به‌رِێوه‌چوونی هه‌ردوو كۆبونه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له نێوان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو پارێزگارانی كوردستان و ئورمیه‌و ئازه‌ربێجانی رۆژئاوا به‌رِێوه‌چوو.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند له كۆبونه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی تاوتوێی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و كوردستان كراوه‌و به تایبه‌تیش له بواری كولتووری و بازرگانی و ئابووری، چوار لیژنه پێكهێناوه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییانه كه به شێوه‌یه‌ك بێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بێت.
هه‌روه‌ك هه‌ر سێ پارێزگاریش ته‌ئكیدیان له په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندیانه كرده‌وه، كه جگه له بواری سیاسی و ئابووری، بواری كولتووری و وه‌رزشیش ده‌گرێته‌خۆ، هاوكات له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داوایان له پارێزگاری هه‌ولێر كرد سه‌ردانی ئورمیه بكات و له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری عێراق له‌و شاره‌دا ئاماده بێت.
