وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پرۆگرامى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵ به‌رێوه‌ده‌بات
له‌دیدارێكدا باس له‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌كرا كه له‌رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوى ناوبراو له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه، د.تاهر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى رۆڵ وئه‌ركى رێكخراوى مه‌ڵبه‌ندى رِاهێنان وچاره‌سه‌رى زه‌برى ده‌رونى به‌رزنرخاند بۆ ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ى ئه‌نجامیانداوه هێواشى خواست به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆئه‌وه‌ى سوود له‌ته‌واى توانا‌و به‌هه‌ركانیان وه‌ربگرێت.
پاشان به‌رێوه‌به‌رى پرۆگرامه‌كه له‌عێراق شۆند كێڤن ده‌ست خۆشى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد بۆ ئه‌و پشتگیرى و هاوكاریانه‌ى له‌رێكخراوه‌كه‌یانى ده‌كات بۆزیاتر كاركردنیان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى رِاگه‌یاند كه‌بریاره له‌مانگى ته‌موزى داهاتوو چه‌ند چالاكیه‌كى جۆراوجۆر به‌هاوكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناوخۆ له‌شارى سلیمانى ئه‌نجامبده‌ن له‌پێناو به‌رزركدنه‌وه‌ى ئاست وتوانا وچاره‌سه‌ركردنى لایه‌نى ده‌رونى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌توشى زه‌بروزه‌نگ هاتوون و پێویستیان به چاره‌سه‌رى پێویست هه‌یه.
له‌كۆتایش بریاریان دا كاره‌كانیانى داهاتویان به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بسپێرن بۆئه‌وه‌ى زیاترله‌خزمه‌ت كردنى هاولاَتیاندابێت.
