وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌ی لۆجیستی مه‌شقی سوپای ئه‌مریكا له‌عیراق كۆده‌بنه‌وه
له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیری پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له ژه‌نه‌راڵ میلله‌ر كرد به‌وه‌ی یه‌كه‌م ژه‌نه‌راڵی ژنه ئه‌م پۆسته‌ی پێده‌سپێردرێت و هیوای خواست كه بتوانێت له ئاست خواستی هه‌مواندا بێت و رۆڵی هه‌بێت له باشتر گه‌یاندنی پێداویستیه‌كانی لیواكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
پاشان ژه‌نه‌راڵ میلله‌ر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌شێكی گرنگی كاره‌كانی له‌و هه‌رێمه ئارام و دڵگیره‌دایه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیدا كه له پێناو گه‌یاندنی پێداویستییه‌كانی لیواكانی پێشمه‌رگه زیاتر خۆی ماندو بكات.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئاماده‌كردنی پرۆگرامه‌كانی مه‌شقی چوار لیوای نوێیه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌وا بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا شوێن و جێگای خۆیان بگرن.
