له لاپه‌ره (8) ى ژماره (275)ى رِێكهوتى (17/5/2011)ى رِۆژنامهى ئاوێنه دا، بابه‌تێك بلاَو كراوه‌ته‌وه كه گوایا دوو برِیارى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له باره‌ى كوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى و ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ پرۆژه‌كان دژ به‌یه‌كن. ئه‌و بۆچوونه كه له‌سه‌ر زارى به‌رێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى (به‌وه‌كاله‌ت) بلاَو كراوه‌ته‌وه دووره له رِاستى و ناكۆكه له‌گه‌ڵ ناوهرِۆكى هه‌ردوو برِیارى ئاماژه پێكراو. ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه هیچ دژ بهیهكبوونێك له نێوان دوو برِیارهكه دا نیه، به‌ڵكو ئه‌و دوو برِیاره ته‌واوكه‌رى یه‌كترن و ئامانجیش پارێزگارییه له زه‌وى به پیتى كشتو‌كاڵى و سامانى گشتى له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیى رِاگهیاندراوى سه‌رۆكى هه‌رێم. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه برِیارى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى هه‌رێم بریتیه له رِاگرتنى (ته‌رخانكردنى گشت جۆره زه‌وییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو مانگ)، جگه له پرِۆژهكانى پیشه‌سازى و كشتو‌كاڵى و ئه‌و پرۆژه گه‌شتیاریانه‌ى كه برِاندى نێوده‌وڵتیان هه‌یه. برِیارى دووه‌میش، كه تایبه‌ت بوو به بابه‌تى كوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى له هه‌رێم، تیایدا هاتووه كه هه‌موو كارێكى كوژانه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى 90 رِۆژ رِابگیرێت. هه‌ردوو برِیارهكه كاتین و بۆ پێداچوونه‌وه و رِێكخستنهوهى بوارى ته‌رخانكردنى زه‌وى و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ زه‌وى كشتوكاڵیهكانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتى ئێستا دا زه‌وى سه‌خه‌رى و ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه‌ى كه پێشتر كارى كوژانهوهیان بۆ كراوه و له ژێرده‌ستى شارهوانیهكانن، رِووبهرهكهى له هه‌موو سووچێكى كوردستان بهرێژهیهكه كه ده‌توانێت له‌و ماوه‌یه كورته‌دا گشت نیازه‌كانى بوارى وه‌به‌رهێنان دهستهربهر بكات و پێویست به كوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى نوىَ نه‌كات. بۆیه جێبه‌جێكردنى هه‌ردوو برِیارهكه له خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى دایه و برِیارهكانیش رِێگرى له بوارى وه‌به‌رهێنان ناكه‌ن.