شه‌شه‌مین پیشانگاى كالاَكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران له هه‌ولێر كرایه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه \""سینان چه‌له‌بی\"" وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مه شه‌شه‌مین پێشانگایه كۆمپانیاكانی ئێران به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌م پێشانگایه‌دا به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌لی زۆر چاكی تێدا نمایش كراوه.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و به‌شداری كردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت له رووی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا فراوان بكات، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته. ناوبراو وتیشی: حاڵی حازر بازرگانی ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران له‌ده‌وری 7 ملیار دۆلاره و ئومێدیش ده‌كه‌ین له داهاتوودا زیاتریش
دواتر \""نه‌وزاد هادی\"" پارێزگاری هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و وتی: ئه‌مه شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆمپانیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت، ئه‌و كۆمپانیایانه له چه‌نده‌ها شاری جیاواز هاتوون و به‌روبوم و كاڵای ئێرانی لێره نمایش ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یری گرنگی ئه‌و پێشانگایانه له‌چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه ساڵ به ساڵ كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوونی كۆمپانیاكانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه چونكه ئێران وڵاتێكی پێشكه‌وتووه له بواری ته‌كنیك و پیشه‌سازی ئه‌مه‌ش كارێكی ئیجابیه و به‌شداری كردنیشیان له پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه كاره‌كان ئاسانتر و باشتر ده‌كات بۆیه حكومه‌ت به دڵنیایه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كات تاكو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایانه نیشانه‌ی به‌هێزبوونی جوڵه‌ی بازرگانییه له نێوان هه‌ردوولا و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیانه و له قازانجی هه‌ردوولادایه و ئه‌و پێشانگایه ش هه‌لێكی باشه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌روبوم و كواڵیتی به‌رهه‌مه ئێرانییه‌كان.
له‌كۆتاییدا ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی پێشانگاكه كرد و هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت."
