وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى و حكوومیى تایبه‌تمه‌ند به رێكخراوه ناحكوومییه‌كان كۆبووه‌وه
كه‌ریم شنگالى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى حكوومى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى تایبه‌تمه‌ند له بوارى رێكخراوه ناحوكوومیه‌كان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى رێكخراوه ناحكوومیه‌كان و كار و چالاكیه‌كان و په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م رێكخراوانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى و په‌یوه‌ندیی نێوان رێكخراوه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئازادیی چالاكى و كاركردنیان له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
شانده‌كه رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه وه‌ك پردێكى په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو لا و زامنى ئازادیی چالاكیی رێكخراوه‌كان بن له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا و جیاوازی یاسا له هه‌موو لایه‌كه‌وه نه‌بێته رێگر له به‌رده‌م رێكخراوه‌كانى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى چالاكیی له به‌شه‌كه‌ى تر‌ى عێراقدا.
وه‌زیرى ناوخۆش جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵى رێكخراوه ناحكوومیه‌كان له سیستمى دیموكراسیدا كرده‌وه كه رێكخراوه‌كان په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتن و رۆڵى كارایان له به‌یه‌كگه‌یاندنى هه‌ردوولادا هه‌یه، راشیگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئازادیی كارى رێكخراوه‌یی به یاسا فه‌راهه‌م كردووه، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تى ناوخۆشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هاه‌ماهه‌نگییه‌كى پێویست ده‌ربڕی.
