7500 كه‌م ئه‌ندام ره‌زامه‌ندی خه‌رج كردنی مووچه بۆیان ده‌رچوو
به‌رِێوه‌به‌ری چاودێری كه‌م ئه‌ندامان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر خه‌رج كردنی مووچه‌ی7500كه‌م ئه‌ندام له كوردستان ده‌ربرِیوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا سه‌لام غه‌ریب به‌رِێوه‌به‌ری چاودێری كه‌م ئه‌ندامان رایگه‌یاند\" به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری دا به خه‌رج كردنی مووچه‌ی مانگانه بۆ 7500كه‌م ئه‌ندام، مووچه‌كه‌ش له مانگی یه‌كی ئه‌مسالڕ بۆیان خه‌رج ده‌كرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له ئێستادا پێنج هه‌زار كه‌م ئه‌ندامی دیكه ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی مانگانه‌یان پێ بدرێت، له رۆژانی داهاتوودا برِیاره‌كه بۆ ئه‌وانیش دێته جێبه‌جێ كردن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ژماره‌یه‌ك له كه‌م ئه‌ندامانی دیكه‌ش ماون ناونووس بكرێن، هه‌ر كاتێك رێوشوێنه یاساییه‌كانیان ته‌واو بوو ناویان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی مووچه\"".
وتیشی\"" به دوو شێوه مووچه به كه‌م ئه‌ندامان ده‌درێت، به‌شێكیان برِی150هه‌زار دینار‌و بۆ به‌شێكی دیكه‌یان برِی100هه‌زار دینار ده‌ست نیشان كراوه\""."
