بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵ كردنی ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆنفرانسێك سازده‌كات
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌ڕێوه‌بردن له نه‌خۆشخانه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردنی و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه كۆنفرانسێكی دوو رۆژه ساز ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر تاهیر هه‌ورامی رایگه‌یاند: ئه‌و كۆنفرانسه‌ی له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردنی به‌نوێنه‌رایه‌تی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ئوردنی و دامه‌زراوه‌ی خواردن و ده‌رمانی ئوردنی و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌یروت باس له‌به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌و كۆنترۆل كردنی جۆری ده‌رمان و خواردن ده‌كات.
وتیشی: ئه‌م كۆنفرانسه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت به‌مه‌به‌ستی فێركردن و كردنه‌وه‌ی خول بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كان و كۆنترۆڵ كردنی ده‌رمان و خواردنی هه‌رێمی كوردستان
راشیگه‌یاند: ئامانج له‌م كۆنفرانسه به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كان و كۆنترۆڵ كردنی ده‌رمان و خواردنه له هه‌رێمی كوردستان.
