حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كار بۆ دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن ده‌كات
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو به‌رِێزان ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و د. كاوه مه‌حمود وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌و پلاندانان و دارایى و كشتوكاڵ و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ژوورى بازرگانى و سه‌ندیكاكانى كرێكاران و مامۆستایانى زانكۆ، كۆبونه‌وه‌ى ئاماده‌كارى دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستنى هه‌رێمى كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
له‌ده‌ستپێكى كۆبونه‌وه‌دا وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى بۆ كۆبونه‌وه‌كانى رابردووى لێژنه‌ى دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستن كرد‌و به‌ئاماده‌بووانى راگه‌یاند یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ سنوورداركردنى دیارده‌ى بىَكارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌كه، دارِشتنى سیاسه‌تى به‌كارخستنه و له‌و پێناوه‌شدا حكومه‌تى هه‌رێم به‌بایه‌خه‌وه كار بۆ دارِشتن و جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیاسه‌ته ده‌كات له‌كوردستاندا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د. كاوه مه‌حمود وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ لاوان و ده‌ستنیشانكردنى فاكته‌ره‌كانى دیارده‌ى بىَكارى له‌كوردستان و دوپاتیكرده‌وه بوونى سیاسه‌تى به‌كارخستن بۆ حكومه‌تى هه‌رێم زۆرێك له‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك له‌كۆبونه‌وه‌كانى پێشوو برِیارى لێدرابوو سىَ لێژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك پێكهێنران. بۆ ئه‌مه‌ش راپۆرتى هه‌ر سىَ لێژنه‌كه خوێنرایه‌وه‌و تیایدا ئاماژه به‌تایبه‌تمه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى سیاسه‌ته‌كه‌و تێبینى هه‌رسىَ لێژنه‌كه كرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ئاماده‌بووان راو بۆچونى خۆیان له‌سه‌ر راپۆرتى لێژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى خسته‌رِوو.
