دانیشتنی دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفالی دوو بۆ 1حوزیرانی داهاتوو دواخرا
ئهمرِۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق له كه‌یسی ئه‌نفالی دوو به ئاماده‌بوونی تۆمه‌تبارێك له كۆی 423تۆمه‌تبار بهرِێوهچوو.
زه‌مان عه‌بده ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان له دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به ئاماده‌بوونی تۆمه‌تبار سادق سهوبلله یه‌كه‌م دانیشتنی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفالی دوو له ساڵی1988دا بهرِێوهچوو\"".
روونیشیكرده‌وه\"" دادگاكه دادوه‌ر ئاسۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، برِیاربوو گوته‌ی تۆمهتبارو ژماره‌یه‌ك داخواز‌و شایه‌د وه‌ربگیرێ، به‌ڵام به هۆی هه‌بوونی كهموكورِی له زانیاری پێویست له سه‌ر كه‌یسه‌كه، دادوه‌ر برِیاری دا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی1-6ی داهاتوو دوابخرێ\"".
چاوهرِوانیش ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق زانیاریه پێویستیه‌كان كه دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق داوای كردووه ره‌وانه بكات و دانیشتنه‌كه ده‌ست پێ ده‌كرێته‌وه."
