كۆنفراسێك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رِێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌و چاودێری كردنی ده‌رمان و خۆراك به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر به چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو، تێیدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به هاوكاری َ زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌رده‌نی و نه‌خۆشخانه‌ی شا عه‌بدولاَ ئوردن و زانكۆی ئه‌مریكی له‌به‌یروت و رِێكخراوی بایۆماتریكس ئه‌نجام دراوه.
تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم رِایگه‌یاند\" ئامانجی ئه‌م كۆنفراسه پێشخستنی تواناكانه له‌بواری كارگێری ده‌رمان و به‌رِێوه‌بردنی خۆراك له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو زیاتر ئاشناكردنی زیاتری پزیشكان و كارمه‌ندانی به بواری چۆنیه‌تی به‌رِێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌و چاودێری كردنی خۆرِاك و ده‌رمانه كه ئه‌م بابه‌تانه له نێو سسته‌می ته‌ندروستی دا گرنگی خۆی هه‌یه\"".
وتیشی\"" به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازارِ له‌كوردستان ئازاده بۆ كاركردن ده‌یان كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی له‌بواری ده‌رمان كارده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته چاودێری زیاتر بخه‌ینه سه‌ر كوالێتی كۆنترِۆڵی ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتیان دڵنیابن له ده‌رمان و خۆراكه‌ی له‌كوردستان به‌كاری ده‌هێنن.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئومێد ده‌كه‌ین دوای ئه‌و كۆنفرانسه‌كه كه به شێوه‌ی محازره به‌رِێوه‌ده‌چێت سسته‌می به‌رِێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌و چاودێری خۆرِاك و ده‌رمان له كوردستان پێش بكه‌وێت\""."
