جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا: هێشتا هەنگاوی جدی نەنراوە بۆ چارەسەری كێشەی كورد
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِه‌تى ده‌كاته‌وه كێشه‌ى كورد له توركیا چاره‌سه‌ر كرابێت و ئاشكراشی ده‌كات كه كێشه‌ى كورد ته‌نها به قسه باس كراوه هه‌نگاوى بۆ نه‌نراوه.
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، \"بولنه‌رت ئارنج\"" جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له‌كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند: كێشه‌ى كورد له توركیا كێشه‌یه‌كه كه‌له رِابردودا ته‌نها باسی لێوه‌كراوه و هیچ هه‌نگاوێكى جدى نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و كێشه‌یه و كۆتایی پێهێنان به‌و كێه‌شه‌یه.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، دواى ئه‌وه‌ى پشتگیرى خۆى بۆ ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كانى كورد ده‌ربرِی، رِاشیگه‌یاند: له‌رِابردودا كه‌سانێك ته‌نها له‌به‌ر به‌رگریكردنیان له نه‌ته‌وه‌كه‌یان و به‌گرى كردن له كورد ساڵانێك له زینداندا بون و رِوبه‌رِوى سزا بونه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌رِابردودا هه‌نگاوى جدى نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد له توركیا و به‌ڵكو ته‌نها قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه كراوه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه"
