سبه‌ی به‌رپرسێك له‌سوپای نوێی عێراق له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالكردنی كورد دادگایی ده‌كرێت
ده‌رباره‌ی كه‌یسی ئه‌نفالی دوو له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ی ئایار/ مایۆ 2011) پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتی كه‌یسی ئه‌نفالی دوو له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عێراق تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ئه‌و تیمه و دوو دادخواز كه له‌گه‌رمیانه‌وه دێن و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری رێكخراوی ئه‌نفاله‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان (جه‌مال عه‌بده) بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی تاوانبارێك له‌كه‌یسی ئه‌نفالی دوو ده‌چینه به‌غدا.
كاكه‌یی زیاتر روونیكرده‌وه كه له24/6/2007 دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، ده‌سته‌ی یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر (محه‌ممه‌د عوره‌یبی) بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی ئه‌نفال دا و هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌یدا ناوی 423 تۆمه‌تباری خوێنده‌وه كه ده‌ستیان له‌تاوانی ئه‌نفالی 1988 دا هه‌بووه‌و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ، بۆیه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی كوردستان له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان داندراوه، پارێزه‌ری تایبه‌ت بۆ ئه‌م دۆسیه‌یه ئاماده كرا.
وه‌ك باسی لێوه‌كرد خۆیی (ئه‌یاد كاكه‌یی) و دوو پارێزه‌ری دیكه (محه‌ممه‌د ساڵح ئامێدی) و له‌سلێمانی (عه‌بدولسه‌مه‌د به‌دیع) وه‌ك وه‌ك سه‌رپه‌رشتانی تیمی به‌رگری له‌كه‌یسی ئه‌نفالی دوو راسپێردراون و هه‌رسێكیان پارێزه‌ری كهیسهكهن له‌پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفالی دوو،
ئه‌یاد كاكه‌یی ده‌ڵێت: دادگاییكردنی تۆمه‌تباران له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال به‌رده‌وامه‌و ئێستاش تۆمه‌تبارێك به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌ستگیركراوه، ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقییه كه له‌ئه‌نفالی سێ له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان له1988 به‌پله‌ی رائید به‌شدار بووه‌و ئه‌وكات له‌فیرقه‌ی چواری پیاده‌ی سوپای عێراقی بووه‌و یه‌كێكیش بووه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی رۆڵێكی كارای له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه ، بۆیه ئه‌وانه له لیستێكی 106 كه‌سی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌وسای عێراقه‌وه به‌مه‌رسومی كۆماری نهوتولشوجاعهیان دراوه‌تێ و ئێستا به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له 19مین كه‌سدا هاتووه‌و ناویشی (سادق سهوبوڵا مه‌كسوسی)یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا ئه‌و تۆمه‌تباره ئێستا له‌سوپای نوێی عێراقیدا پله‌ی لیوایه، بۆیه به‌بڕیاری دادگا پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری به‌رگری عێراق، ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستی دادگای باڵای تاوانه‌كان كراوه‌و بڕیاره‌ی 16ی ئه‌م مانگه به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر (ئاسۆ محه‌ممه‌د) دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، دادگای یه‌ك دادگاییكردنی تۆمه‌تبار (سادق سهوبوڵا مه‌كسوسی) له‌داوای چوار تاوانی ژماره یه‌ك 2011 ده‌ست پێ بكات.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی وتی: ئومێد ده‌كه‌ین دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌دواداچوون بكات بۆ دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی تاوانی ئه‌نفال كه تائێستاش له‌ناو سوپای عێراق و ئه‌وانه بارانه‌ی دیكه‌ش هه‌ڵاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردن و راكێشانیان بۆ به‌رده‌م دادگا په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
هه‌روه‌ها تا یه‌ك تاكه تاوانباریش مابێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدراون له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق جا تۆمه‌تباره‌كان به‌بێ جیاوازیی ئایین و نه‌ته‌وه راكێشی به‌رده‌م دادگا بكرێن، چونكه ئومێده ده‌كه‌ین دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌هه‌مانشێوه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ئه‌ركی دادگایی كردنی تۆمه‌تباران به‌رده‌وام ده‌بێت تا دوایین كه‌س له‌تۆمه‌تباران.
سه‌باره‌ت بهجاشهكانیش، كاكه‌یی وتی: ئێمه زانیارییمان له‌سه‌ر هه‌ندێك لهجاشهكان هه‌یه كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به‌ناوی پێشمه‌رگه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانیش ده‌به‌نه‌سه‌ر ، بۆیه ئومێده ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ش په‌لكێشی به‌رده‌م دادگا بكرێن، هه‌ڵبه‌ت ئێمه وه‌ك چۆن سوێندمان خواردووه لهبهدواداچوونهكان بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران و شوێنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بین و دادگای باڵای تاوانه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، هه‌روه‌ها جاشه‌كان له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كان بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌و بڕیاره‌كه‌ش راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
