شاندی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكاران گه‌رِانه‌وه كوردستان
شاندى یه‌كێتى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان دوای به‌شداری كردنیان له پێشانگه‌یه‌ك و ئیمزا كردنی گرێبه‌ستێكی بازرگانی گه‌رِانه‌وه كوردستان.
شێخ مسته‌فا عه‌بدوڵره‌حمان سه‌روَكى یه‌كێتى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" پێشانگاكه روَژى 8 ى ئه‌م مانگه له شارى میلانوَى ولاَتى ئیتاڵیا كرایه‌وه، شاندی كوردستان 30 كه‌س كه له خاوه‌ن و نوێنه‌رى كوَمپانیا به‌تواناكانى شارى سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهوَك پێكهاتبوو به‌شداریمان له‌و پێشانگه‌یه كرد\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له چه‌ندین دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ل بازرگان و ئابووریناسانی ئیتاڵیا ره‌وشی ئابوورى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\"" له میانه‌ى به‌شداریكردن له پێشانگاكه‌شدا توانرا گرێبه‌ستێكى بازرگانى له نێوان \""دهوَك كوَمپانی له گه‌ل كوَمپانیایه‌كى ئیتاڵى ئیمزا بكرێت به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به دوَندرمه و سارده‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان\"".
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه شاندى یه‌كێتى هاورده و ناردنكارانى هه‌رێمى كوردستان روَژى 8 ى ئه‌م مانگه به‌شدارییان له پێشانگایه‌كى تایبه‌ت به ریستورانت و خوارده‌مه‌نى له شارى میلانوَ كرد و به‌یانى ئه‌مروَ له‌رێگه‌ى فروَكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌رانه‌وه نێوخاكى هه‌رێم ."
