راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: دانیشتنى بودجه‌ى هه‌رێم دوانه‌خراوه له‌واده‌ى خۆیدا رۆژى دووشمه‌ى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت
هه‌رله‌روونكردنه‌وه‌كه‌یدا راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌والێكی كه‌نالی KNN ی ره‌تكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوو بێ بنه‌مایه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه گوایه )په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2011 دواخراوه( كه له‌كه‌نالى( KNN ) بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین: كه هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دواخستنى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم نه‌بووه، چونكه له‌رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردووه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتووى بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى هه‌رێمى كوردستان دیاریكردووه.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێم له‌واده‌ى راگه‌یه‌ندراوى خۆیدا رۆژى دووشمه‌ى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت.
