جێبه‌جێ كردنی مامه‌ڵه بۆ ده‌كردنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر له شاره‌كانی خۆیان ده‌بێت
به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نیشنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌رێم نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شاره‌كانی خۆیان مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی پاسپۆرت جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لیوا نه‌زار ره‌حمه‌تولڵا به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند\"به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرت له به‌غدا برِیاری داوه بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرت پێویسته پشت به كارتی زانیاری ببه‌سترێ كه پێشتر پسوله‌ی خۆراكی پێویست بووه، ئه‌مه له ساتێك دایه گرفتی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه، بۆیه برِیار دراوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرت پسوله‌ی خۆرِاك له هاووڵاتی وه‌رده‌گیرێ\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌ر هاووڵاتیه‌ك نیشته‌جێی شاره‌كانی هه‌رێم بێت و پسوله‌ی خۆرِاكی شارێكی دیكه‌ی عێراق بێت و پشتگیری نیشته‌جێ بوونی یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێم بهێنێ پاسپۆرتی پێ ده‌درێ\"".
عه‌قید دیدار عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌ری به‌رِێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ولێریش وتی\"" بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش كاروباری هاووڵاتیان رایی بكه‌ین، ده‌وامی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌رِێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌رێم له سات8ی به‌یانی تا8ی ئێواره‌یه\"".
سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی پاسپۆرت بۆ هاووڵاتیانی پارێزگه‌كانی هه‌رێم نیشته‌جێی وڵاتانی دنیا، گوتی\"" به‌رِێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی هه‌ر پارێزگه‌یه‌كی هه‌رێم سه‌رۆكی شاند ده‌بێت له چه‌ند وڵاتێكی دنیا، پاش 10رۆژی دیكه شانده‌كه ده‌ست به‌كار ده‌بێت له وڵاتانی دنیا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی پارێزگه‌كانی هه‌رێم هه‌ر له‌و وڵاتانه‌ی لێی نیشته‌جێن مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردنی پاسپۆرت جێ به‌جێ ده‌كه‌ن\""."
