ئه‌نجومه‌نێكی بالاَ بۆ رِاگه‌یاندن له كوردستان داده‌مه‌زرِێ
له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له شاری هه‌ولێر رِێكخراوی ئایرێكس به‌هاوكاری به‌شی رِاگه‌یاندنی زانكۆ سه‌لاَحه‌دین كۆنفراسێكیان ساز كرد بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ راگه‌یاندن له كوردستان.
له رێوره‌سمی كۆنفرانسه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له كونسڵی ولاَتانی بیانی و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و مامۆستایانی زانكۆ و رِۆژنامه‌نووسان ئاماده‌یبوون.
رِه‌زوان بادینی سه‌رۆكی به‌شی رِاگه‌یاندن له كۆلیژی ئادابی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین رایگه‌یاند\" ئه‌م كۆنفراسه بۆ تاوتوتێكردنی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی بالاَی سه‌ربه‌خۆی رِاگه‌یاندنه له هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی ئه‌م كۆنفراسه‌دا پرِۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" گرنگی دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌ن له‌وه دایه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندێك له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا وه‌كو ئێستا بۆ ئه‌و ناوه‌نده بگه‌رِێینه‌وه بۆ پرس و رِاوێژكردن.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كارده‌كات له‌سه‌ر چه‌سپاندن و دستكه‌وته‌كان و ئازادی مافی مرۆڤ و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پێشه‌لكاریانه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر رِۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت.
دێڵ پرێنس سه‌رۆكی به‌شی دیبلۆماسی له‌تیمی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كیدا، وتی\"" مێژووی رِۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد كه له ساڵی 1898 رِۆژنامه‌ی كوردستان و دواتر ساڵی 1932رِۆژنامه‌ی هاوار له دیمه‌شق ده‌رچوو به‌زاری كرمانجی.
وتیشی\""ئه‌م كۆنفراسه ماوه‌ی 2 رِۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌یانی به‌ده‌رچوونی چه‌ند رِاسپارده‌یه‌ك\""."
