چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێك بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت
بهرِێوهبهرایهتی شوێنه‌واری هه‌ولێر دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند شوێنهوراێكی رِاگهیاند، بۆ پشكنین شوێنه‌واره‌كان رِهوانهی فه‌ره‌نسا ده‌كرێن.
بهرِێوهبهری شوێنه‌واری هه‌ولێر رایگه‌یاند له شاری هه‌ولێر چه‌ند پارچه شوێنه‌وارێك دۆزراوه‌ته‌وه‌و بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهوانی دا حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن بهرِێوهبهری شوێنه‌واری هه‌ولێر رِایگهیاند\" ساڵی رابردوو رِێكهوتنێكمان له گه‌ڵ زانكۆی لیۆن 2 فه‌ره‌نسی بۆ پشكنینی شوێنه‌واره‌كانی كلك مشك و شه‌مامك له‌سنووری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام داوه، تیمێكی فه‌ره‌نسی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان سه‌ردانی شاری هه‌ولێر یان كردووه‌و له ناوچه‌ی شوێنه‌واری قه‌سری شه‌مامك كاریان كرد كه ده‌كه‌وێته 30كیلۆمه‌تر باكوری رِۆژئاوای هه‌ولێر\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌م گرده بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1932 له‌لایه‌ن تیمێكی ئیتاڵی دۆزرایه‌وه، بهلاَم ئه‌و كات ئیتاڵیا له‌به‌ر رِوودانی شهرِ نه‌یتوانی كاری له‌سه‌ر بكات ته‌نها دۆزیانه‌وه، به‌ڵام له ئێستا دا تیمی فه‌ره‌نسی توانیان 52 پارچه شوێنه‌وار بدۆزنه‌وه كه نووسینی مسماریان له‌سه‌ره یه‌ك پارچه زیوی پاره كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می رِۆمانی دهگهرِێتهوه ، هه‌روه‌ها 49 پارچه نه‌خش و نیگار 17 پارچه سیرامیكی گه‌وره و 107پارچه سیرامیكی بچووك 63پارچه ئیسك و پروسكی ئاژه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین پارچه شوێنه‌واره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت و مێژوویان بزاندرێ ره‌وانه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كرێت\"".
له‌بار ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزانن بۆ چ سه‌رده‌مێك دهگهرِێتهوه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ناس ئۆلیڤه‌ر رِۆجاج لێت سه‌رۆكی تیمی فه‌ره‌نسی رِایگهیاند\"" ناوچه‌ی شه‌مامك گرنكترین دووه‌م شوێنه پاش قهلاَی هه‌ولێر، باسی ئه‌و شوێنه‌واره كراوه له په‌رتوكی فینیقی، گرده‌كه زۆر گه‌وره‌یه كاتی خۆی ده‌وروبه‌ری گرده‌كه شار بووه\"".
وتیشی\""ئێَمه له سالاَنی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌نجامدانی دیراسه‌ت كردن له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره، چونكه شوێنه‌وارێكی گرنگه ناتوانین به‌مانگێك هه‌موو شتێك بدۆزینه‌وه بۆیه بۆ چه‌ند ساڵی تر ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ین، ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له‌م شه‌مامك دۆزراونه‌ته‌وه دهگهرِێتهوه بۆ 1400ساڵ پێش زاین و بۆ سه‌رده‌می ئاشوری ناوهرِاست\""."
