رۆژنامه‌ی گۆڵف تایمز: د.به‌رهه‌م ساڵح داوای دیالۆگی زیاتر ده‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن:\"كه هه‌ندێك كێشه‌ی وه‌ك ململانی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌ڵه‌ستین پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه، نه‌ك ته‌نها له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، به‌ڵكو له پێناو سه‌قامگیریی ئاشتی له جیهان‌و تاكه رێگایه بۆ پێشخستنی رێڕه‌وی كرانه‌وه له رووی ململانێه‌كه به‌مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی زیاتری دایلۆگی نێوان خۆرئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی\"".
له خولی یه‌كه‌می كرانه‌وه‌ی كۆڕی ده‌وحه ئاماده‌بووان وتوێژیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به \""تیشك خستنه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی\""و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست\"" كه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ،\""شێوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رژێمه‌كان \"" له ناوچه‌كه\""و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه نابێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن.
د.به‌رهه‌م ساڵح له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ره‌وشی رابردوو به‌رگه‌نه‌گیراو بوو\"" هه‌روه‌ها وتیشی:\""هه‌رچه‌نده ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حدیاتی نوێ ده‌بینه‌وه له ئاینده، به‌ڵام گۆڕانی رژێمه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌نگه‌ربه‌ندی به‌های نوێ و پشتیوانیكردنی ئه‌و سیستمه نوێیانه‌ی كه پشتگیری له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن\"".
\""كارل بیلیت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌میانی وته‌یه‌كدا له‌مونته‌دای دوحه رۆڵی قه‌ته‌ری به‌رزنرخاند له رێكخستنی ئه‌و مونته‌دایه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه شۆڕشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆڵێكی گه‌وره‌و بایه‌خداری ده‌بێت له پێشخستنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ڕووی مێژووییه‌وه خۆی له‌قه‌ره‌ی گرنگی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌دات بۆ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها پێویستی یارمه‌تیدانی ئه‌وروپا كرد بۆ سارێژكردنی ناوچه‌كه له \""ژانه‌كانی لیبیا‌و توڕه‌یی سوریا\"" و داوای خۆ دورخستنه‌وه‌ی جیهانی كرد له دووباره بوونه‌وه‌ی سینارێوی له‌یه‌ك چووی ئه‌م رووداوانه، هه‌روه‌ها پێشنیاری كرد كه ره‌وشه‌كه پێویستی به دایلۆگی زیاتر هه‌یه له نێوان كۆنكاری عه‌ره‌بی و یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
هه‌روه‌ها لویس ئه‌مادۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگاڵ داوای كاری هاوبه‌ش و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كرد‌و گرنگیدا به سه‌قامگیری ناوچه‌كه كه هه‌موویان له رێگای دایلۆگه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت و داوای پشتگیری به‌هێزی دیموكراسییه‌ت و كاری هاوبه‌شی ئابوری كرد ئه‌ویش له رێگای دانانی وێنا‌و ئه‌جیندای كاری هاوبه‌شی نێوانیان.
هه‌روه‌ها قه‌شه \""جیسی جاكسۆن\"" نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ توندوتیژییه‌كانی تائیفی ئه‌م دواییه‌ی میسر‌و داوای وه‌ستاندنی توندوتیژییه‌كانی كرد نه‌وه‌ك سه‌رتاپای ناوچه‌كه بگرێته‌وه."
