سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 11/5 ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانى زێره‌ڤانى له‌سنورى قه‌زاى سۆران به‌هۆى ژه‌هراوى بوونى به‌خۆراك (به‌شێوه‌ى رِه‌شانه‌وه) گه‌یاندراونه‌ته به‌شى فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى سۆران ده‌ست به‌جىَ چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆكراوه و گه‌راونه‌ته‌وه شوێنى خۆیان، چونكه بارودۆخى ته‌ندروستیان پێویستى به‌وه‌نه‌بووه له‌نه‌خۆشخانه بمێنه‌وه، ژماره‌ى ئه‌و برا پێشمه‌رگانه (125) كه‌س بوون وه‌هه‌رهه‌موویان له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى سۆران چاره‌سه‌ریان بۆكراوه، هیچ یه‌كێكیان پێویستى به ره‌وانه‌كردن نه‌بووه بۆنه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌واڵه ناراسته‌ى كه له‌هه‌ندێك سایت وماڵپه‌رله‌كوردستان بلاَو كراوه‌ته‌وه.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش دووتیمى تایبه‌ت له‌به‌شى پاراستنى ته‌ندروستى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى سۆرانیان كردوه بۆدڵنیابون له‌چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و حاڵه‌ته و وه‌رگرتنى نمونه‌ى پێویست بۆده‌ست نیشانكردنى هۆكارى ژه‌هراوى بوونه‌كه.
رِاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
11/5/2011 چوارشه‌مه