ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لێپرسراوی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
له‌ژماره 1464 ی رۆژنامه‌ی ئاسۆدا هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌ئاشكراكردنی سامانی پله باڵاكانی حكومه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه (له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا شتێك نه‌بوو به‌ناوی ئاشكراكردنی سامان).
لێپرسروای نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه روونی ده‌كاته‌وه: به‌راوردكردنی نێوان كابینه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ده‌ره‌نجامێكی باشی ئه‌وتۆمان به‌ده‌سته‌وه نادات، چونكه كابینه‌كانی حكومه‌ت ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌رنامه‌ی حوكمڕانی ته‌ندروستیش له‌كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما به‌رده‌وام بووه بۆكارپێكردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م به‌رنامه‌یه، بۆیه ئه‌م لێدوانانه گوزراشت له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌دیاریكراوی كابینه‌ی شه‌شه‌م ناكه‌ن، چونكه خۆی به‌ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی پێشوو ده‌زانێت.
به‌ڕێز د. به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه دوپاتی ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌وان ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی كابینه‌ی پێشوون و له‌سه‌ر ته‌لاری ده‌سكه‌وته‌كان كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زۆرتر‌و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێی وایه كابینه‌ی پێنجه‌م كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی باشیان به‌ده‌ستهێناوه، كه‌جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و گه‌شه‌پێدانن، به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتیان جێهێشتووه چونكه سروشتی كاركردن وایه، ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌م كابینیهیه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكات، به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌م كابینه‌یه‌ش كه‌موكورتی بۆئه‌وانی دوای خۆی به‌جێدێلێت، بۆیه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیمان هه‌مومان كار بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان و بره‌ودان به‌پرۆسه‌ی چاكسازی بكه‌ین.
