هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتن له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفالی دوو به‌رِێوه‌ده‌چێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتن له باره‌ی كه‌یسی ئه‌نفالی دوو ده‌ست پێده‌كات.
زه‌مان عه‌بده ئه‌ندامى لێژنه‌ى به‌دواداچونى دۆسیه‌كان له دادگاى بالاَى تاوانه‌كان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق رۆژی 16ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنى تایبه‌ت به دۆسیه‌ى ئه‌نفال دوو به‌رێوه‌ببات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له‌و كه‌یسه‌دا 423 تۆمه‌تبار برِیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوى (سادق سه‌وبلله محمه‌د )كه له‌سه‌رده‌مى به‌عس به پله‌ى رائید له سوپاى عێراق بووه و ده‌ستى له پرۆسه‌ى ئه‌نفال هه‌بووه ، له‌لایه‌ن دادگاى بالاَى تاوانه‌كان فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆده‌رچووه ،بۆیه به‌گوێره‌ى برِیاره‌كانى دادگاى بالاَى تاوانه‌كان له هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌سیش ده‌ستگیر بكرێت ، پرۆسه‌ى دادگایی كردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ناوبراو یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی 4دا كردووه كه به به‌ربڵاوترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال بووه له دژی كورد\"".
"
