به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ عیراق كۆبووه‌وه
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رِێوه‌به‌رى پرِۆگرام له به‌شى هاوكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا وێرِاى نیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و سه‌ردانه ئاكامى دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم خسته‌رِوو كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان زیاتر په‌ره پێبده‌ن له بواره جیاجیاكان و له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى یارمه‌تیه‌كانیان بۆ عیراق چه‌ند پرِۆگرامێكیش له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جىَ بكه‌ن.
ئه‌نتوان ستیمبیرگر هیواى خواست ئه‌وان وه‌ك نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بتوانن هاوكارى پێشووه‌چوونه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و یارمه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم بده‌ن له بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌و سیسته‌مى دادوه‌رى و تواناسازى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه كردن و یارمه‌تیدانى ئاواره ناوخۆییه‌كان ئه‌وانه‌ى به‌هۆى توند‌و تیژى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراقیان جێهێشتووه‌و له هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن.
فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و هه‌نگاوانه‌ى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا نیشاندا كه به‌نیازن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێى بكه‌ن. هاوكات ستایشى ئه‌و پرِۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌شى كرد كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم ئه‌نجامیان داوه.
هه‌روا گووتى ئه‌م پرِۆگرامانه پرِسوودن به تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌نگاونانین بۆ بونیادنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى شارستانى و پێشكه‌وتوو، به‌رِێزیان تیشكى خسته سه‌ر گرینگى پێگه‌یاندنى كه‌سانى شاره‌زا و كارامه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى تواناسازى.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخى ئه‌مرِۆى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و بارودۆخى ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێم كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه كرد كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیان پێكردووه بۆ مسۆگه‌ركردنى په‌یرِه‌وكردنى حوكمرِانى باش.
