سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی موڵك و ماڵی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد
ئاشكراكردنی فۆرمی زانیاری سه‌باره‌ت به موڵك و ماڵی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدایه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌رپاكردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر‌و چه‌سپاندنی حوكمرِانیهكی ته‌ندروست وهاوچه‌رخ، سهرهرِای پابه‌ندبوون به به‌بنه‌ما قانوونیه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌رژوه‌ندی گشتی و تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه به‌گوێره‌ی پهیرِهوی رێسای فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ده‌بێ هه‌موو خاوه‌ن پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت لیستی موڵك و ماڵی خۆیان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه بكه‌ن.
