سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی موڵك و ماڵی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فۆرمی موڵك و ماڵی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد
دوێنێ 9/5/2011 به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی 16 له‌په‌یرِه‌وه‌ی رێسای ره‌فتاری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت، فۆرمی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ موڵك و ماڵی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد، تائه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ داده‌مه‌زرێت.

ئاشكراكردنی فۆرمی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ موڵك و ماڵی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌رپاكردنی شه‌فافیه‌تی زیاترو چه‌سپاندنی حوكمرِانیه‌كی ته‌ندروست وهاوچه‌رخ، سه‌ره‌رِای پابه‌ندبوون به‌ به‌بنه‌ما قانوونیه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌رژوه‌ندی گشتی و تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌گوێره‌ی په‌یرِه‌وی رێسای فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، ده‌بێ هه‌موو خاوه‌ن پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌ت لیستی موڵك و ماڵی خۆیان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ بكه‌ن.
Top